کوردستانی
زانیاریی نوێ لەسەر چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
سەبارەت مووچەی پاشەکەوتکراوی ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی خزمەتی کارکردنیان کۆتایی دێت و خانەنشین دەبن، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە سلێمانی دەڵێت "زانیاری تەواو لەسەر مووچەی پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران لەو فەرمانگانە بەردەستە کە خزمەتیان تێداکردووە".

ئەمڕۆ هەینی حەسەن رەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەك لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هیچ نووسراوێک بۆ ئەو فەرمانبەرانە ناکرێت سەبارەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان لە کاتی خانەنشینبوونیان، بەڵکو تەواوی زانیارییەکان لەو فەرمانگانە بەردەستە کە خزمەتیانتێدا کردووە".
حەسەن رەشید روونیشیکردەوە "تائێستا هیچ لە ئارادانییە، بەڵام لە ئەگەری هەر بڕیارێک لەسەر مووچەی پاشەکەوتکراو یان دروستکردنی هەژماری بانکی، فەرمانبەران و خانەنشینان دەتوانن سەردانی ئەو فەرمانگانە بکەن کە خزمەتیان تێداکردووە و لەوێ نووسراویان بۆدەکرێت چونکە لای ئەوان زانیاری تەواوهەیە".
ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەکانی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە هەژماری بانکی بۆ کۆی مووچە خۆران دروست دەکرێت کە زانیاری تەوای لە سەر بڕی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیانی تێدادەبێت.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا