گشتی

چۆنێتی ئامادەکردنی یاپراخی گەڵامێو

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆنێتی ئامادەکردنی یاپراخی گەڵامێو
مەودا میدیا-

لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار و پێگەیشتنی گەڵامێو خواستێکی زۆر لەلایەن هاوڵاتییانەوە لەسەر دروستکردنی یاپراخی گەڵامێو دێتە ئاراوە و بە یەکێک لە خواردنە باوەکانی ئەم وەرزە دادەندرێت.

لێرەدا شێوازی ئامادەکرندنەکەی دەخیەنەڕوو:

پێداویستییەکان:

برنجی خڕ یان کوردی
گەڵامێو
گۆشت 
پاقلە
خوێ
ئاوی لیمۆ یان کەمێک لیمەندۆزی
زیرە،کەمون
کەمێ زەردەچەوە
ماست ئەگەر ترشبوو باشتر 
شویت
تەرەپیاز
سەرجەم پێکهاتەکان بەپێی بڕی پێویست

چۆنێتی ئامادەکردنی:

 برنجەکە دەشۆینەوە باشتر وایە کەمێک ئاوی پێوە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی باشتر کەرەستەکان تێکەڵ دەبێت.

شویت و پیازەکە سوور دەکرێتەوە، دواتر لەگەڵ بەهارات و برنجەکە تێکەڵ دەکرێت.

سەرەتا گۆشتەکە لە بنی مەنجەڵەکە، دواتر پاقلەکە دانێیت، پاشان گەڵاکان ناواخنەکەی تێدەکەین و دەیپێچینەوە.

دەخرێتە سەر ئاگرێکی مامناوەند و قاپێک دەخرێتە ناوی بۆ ئەوەی هەڵنەوەشێت، پەستان لە قاپەکە دەکەیت و ئاوی گەرمی تێدەکەیت و دەبێت تا سەر قاپەکە بێت.

بەڵام ئەگەر برنجی کوردی بوو با ئاوەکە قاپەکە داپۆشێت، چونکە برنجی کوردی ئاوی زیاتر دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت ئاگری یاپراخ زۆر بەرزبێت، چونکە هەڵدەوەشێت و زۆر کزیش بێت زۆر نەرم دەردەچێت.

نابێت سەری بنێیتەوە تا ئاوی تێدا بێت، پاش ئەوەی کە تەواوی ئاوەکەی هەڵمژی سەری دەنێیتەوە و کز دەکرێت تا تەواو دەکوڵێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە