کوردستانی

دوو کەس لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئالیك و گەنم و حەلەف لەناو هۆڵێکی مەڕوماڵاتدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی نیسانی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "لەدوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ووردی هێزەکانمان لە بنڪەی پۆلیسی ماکۆك لە ناحیەی حاجیاوا، ڪاتژمێر 4:00ی بەیانی توانرا دووڪەس لەڪاتی دزی ڪردندا لە ناو هۆڵی مەڕوماڵات لە ناحیەی حاجیاوا دەستگیربڪرێن بە ناوەڪانی (ش، ع، س) لە دایکبووی ساڵی 1988 و ( ف، س، ت) لە دایکبووی ساڵی 1980 کە خەریڪی دزینی ئالیك و گەنم و حەلەفی خاوەن ئاژەڵیك بوون هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبیلی بەڪارهاتوو لە تاوانەڪەدا".

ئاماژە بەوەکراوە "دوای لێڪۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا تومەتبارانی ناوبراو دانیان نا بەو تاوانەدا، هەروەها جەندین تاوانی تر کە لەکاتی جیا جیادا لە ڕابردوو لە هەمان شوێنی ئاماژەپێکراو ئەنجامیانداوە، دادوەر بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران بە بەپێی مادەی 443 و لیڪۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب