کوردستانی
بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتییەوە کارگەیەک داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و پاراستنی گیانی کرێکارەکان لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی کارگەی ماستەرستیلی تایبەت بە توانەوەی ئاسنی لە ناوچەی تانجەرۆ داخست.
بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و پاراستنی گیانی کرێکارەکان لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی کارگەی ماستەرستیلی تایبەت بە توانەوەی ئاسنی لە ناوچەی تانجەرۆ داخست.
شیرین حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی کرێکار لە لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند "لەو کارگەیەدا هیچ مەرجێکی سەلامەتی کرێکار و مەرجە تەندروستییەکان پەیڕەو نەکراوە، بەتایبەت بنکەی تەندروستی و ئەمبۆلانس و ئامێری سۆنەری مواد کە مادە تەقەمەنییەکان ئاشکرا دەکات لەناو کارگەکەدا نەبووە".
وتی "بە بڕیاری قایمقامی سلێمانی ئەو کارگەیە داخراوە تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکان دەبێت و خاوەنەکەیشی رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە".
لە هەفتەی رابردوو لەم کارگەیەدا تەقینەوەیەک روویدا کە لە ئەنجامدا 13 کرێکار برینداربوون و یەکێک لە کرێکارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
س،ر
لە هەفتەی رابردوو لەم کارگەیەدا تەقینەوەیەک روویدا کە لە ئەنجامدا 13 کرێکار برینداربوون و یەکێک لە کرێکارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
س،ر