کوردستانی

کارکردن لە پرۆژەیەکی راگیراو دەستیپێکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارکردن لە پرۆژەیەکی راگیراو دەستیپێکردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد دووبارە دەستبەکارکردن دەکرێتەوە لە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان، ئاماژە بەوەکراوە بەمزوانە ئەو بەشەی ماوە لە پرۆژەکە تەواودەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی نیسانی 2022 وەزارەتی شارەوانی و گشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتە ئابوورییەكانی، كاركردن لە پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان وەستا، دووبارە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێتەوە، ئێستا نزیكەی 60%ی كارەكانی جێبەجێكراوە و بڕیارە ئەو بەشەی ماوە بەمزووانە تەواو بكرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوی دەربەندیخان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی سەرپەرشتیی دەكرێت و لەلایەن كۆمپانیایەكی جێبەجێكار بە گوژمەی 19،799،100دۆلار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ‌ دەكرێت".

وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "پرۆژەكە 75 هەزار كەس لە دانیشتووانی دەربەندیخان و دەوروبەری لێی سوودمەند دەبن، گرفتی پیسبوونی ئاو و كەمی ئاو لە سنوورەكە بە تەواوی چارەسەر دەكات. لە دوو بەشی سەرەكی پێكدێت، بەشی وەرگر و بەشی پاڵاوتن و چارەسەركردن كە بە هێڵێكی سەرەكی بەستراونەتەوە لە بۆریی كاربۆن ستیل بە تیرەی 500 ملیم و بە درێژی 2،8 كیلۆمەتر، پرۆژەكە دوو هێلی دابەشكردنی ئاوی هەیە بە تیرەی 400 ملیم و درێژی 250 مەتر و 300 ملیم بەدرێژی 1800 مەتر".

باس لە ئەوەشكراوە "ئێستا 60%ی كارەكانی جێبەجێكراوە، هاوكات بە ڕێژەی 90%یش كاری ئەندازەی شارستانی و 100%ی كاری دیزاینی تەواو بووە و ئێستاش كۆمپانیای بەڵێندەر سەرقاڵی دابینكردنی ئەو كەلوپەلانەن كە بۆ تەواوكردنی بەشی كارەبا و میكانیكی پرۆژەكە پێویستن و بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەستبەكارەكانی بكات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب