کوردستانی

دەرمان لە نەخۆشخانەکان نەما و وەزارەتی تەندروستی هۆشداری بە حکومەت دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرمان لە نەخۆشخانەکان نەما و وەزارەتی تەندروستی هۆشداری بە حکومەت دەدات
مەودا میدیا-

 بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بابەتی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی پێویستی بە چارەسەر خێرا هەیە، ئاماژەی بەوەکرد پێشتر لە بانکەکانی سلێمانی پارەی باش خەرجکراوە بۆ دەرمان و لە دهۆک و هەولێر وانەبووە.

رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بابەتی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و سنووری پارێزگای سلێمانی لە ترۆپکدایە و پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە".

ئاماژەی بەوەکرد "پێشتر لە بانکەکانی سلێمانی پارەی باش خەرجکراوە بۆ دەرمان و لە دهۆک و هەولێر وا نەبووە، بۆ نموونە لە سلێمانی 20% خەرجکراوە و لە دهۆک و هەولێر 1% یان 2%بووە، بەڵام لەئێستادا لە سلێمانی پارەی نەختی لە بانکەکاندا نییە و هەر ئەوەشە بووەتە هۆکار بۆ دروستبوونی گرفت".

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی " وەک وەزارەتی تەندروستی نووسراویان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە و داوامانکردووە پارە دابینبکرێت و دەرمان بەردەست بێت لە نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی نەگاتە ئاستێکی مەترسیدارتر، ئێمە هۆشداریمان داوە و چارە نەکرا ئەگەر وا بەردەوام بێت گرفتەکە گەورەتر دەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب