کوردستانی

قایمقامی هەولێر: لەماوەی 16 رۆژی رەمەزاندا زیاتر لە 10 شوێن داخراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


قایمقامی هەولێر: لەماوەی 16 رۆژی رەمەزاندا زیاتر لە 10 شوێن داخراون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی هەولێر رایدەگەیەنێت لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر بەشێوەیەکی باش بەرنامەکانیان جێبەجێ دەکەن لە مانگی رەمەزاندا، ئاماژەی بەوەشکرد لە ماوەی ئەم 16 رۆژەی رەمەزاندا زیاتر 10 لە شوێن داخراوە.

نەبەزی عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی هەولێر بەشێوەیەکی باش بەرنامەکانیان جێبەجێ دەکەن لە مانگی رەمەزاندا، ئەمەش وایکردووە بەهۆی مانگی رەمەزانەوە نرخی کاڵا و شمەک گران نەکرێت".

قایمقامی هەولێر وتی "ئەو گرانبوونە سروشتییەی پێش مانگی رەمەزان هەبوو دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخە ئابوورییەی کە نەک لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە هەموو جیهان هەیە".

وتیشی "لە ماوەی ئەم 16 رۆژەی رەمەزاندا زیاتر 10 لە شوێن داخراون بەهۆی سەرپێچیکردنییان، هەروەها گەڕانی لیژنەکان رۆژانە بەردەوامی هەیە هەر خاوەنکارێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت، بۆیە دەتوانین بڵێین بازاڕی هەولێر سەقامگیرە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب