کوردستانی

سێ پرۆژەی گەشتیاری لە دوکان جێبەجێدەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ پرۆژەی گەشتیاری لە دوکان جێبەجێدەکرێن
مەودا میدیا-

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت لەبارەی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزاری لە دوکان کۆبوونەوە و بڕیاردرا کارئاسانی بۆ جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی گەشتیاری لەو ناوچەیەدا بکرێت.
 
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای دوکان کۆبوونەوە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی گرفتەکانی ناوچەکە.

هاوکات جێگری سەرۆکی حکومەت داوای لە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران کردووە پلان و پڕۆژەی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتوگوزار پێشکەش بکەن.
 
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، کارئاسانی تەواوبکرێت بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی دەیانەوێت لە کەرتی گشتوگوزاردا وەبەرهێنان بکەن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan