کوردستانی

لەبارەی بەشە خۆراک بەغدا بەڵێنێک بە هەرێم دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بەشە خۆراک بەغدا بەڵێنێک بە هەرێم دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتى بازرگانىی عیراق بەڵێنیداوە لەچەند رۆژى داهاتوودا کێشەى دابەشنەکردنى ئاردى بەشەخۆراک لە هەرێم چارەسەر بکات، ئەندامێکى پەرلەمانى عیراقیش دەڵێت " هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکە دوو بەشى دیکە بە هاوڵاتییان دەدرێت".
  
موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بۆ چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ی بە‌شە‌ ئاردی مانگانە‌ی ھاوڵاتییانی ‌ھە‌رێمی كوردستان پە‌یوە‌ندیكرد بە‌ سە‌رۆك كۆماری عیراق  و وە‌زیری بازرگانیی عیراقەوە.  
  
دەشڵێت "لە‌ پارێزگاكانی دیكەی‌ عیراق وە‌جبە‌ی سێیە‌م دابە‌شدە‌كرێت، بە‌ڵام لە‌ ھە‌رێمی كوردستان تا ئێستا وە‌جبە‌ی یە‌كە‌م بە‌تە‌واوی دابە‌شنە‌كراوە‌، وە‌زارە‌تی بازرگانی بڕی گە‌نمی پێویستی نە‌ناردووە‌ بۆ ئاشە‌كان تا بڕی پێویست بە‌رھە‌مبھێنن بۆ دابە‌شكردن.  
  
موسەننا ئەمین باسى لەوەشکردووە، لە‌ پە‌یوە‌ندیە‌كە‌دا وە‌زیری بازرگانیی عیراق بە‌ڵێنیدا بە‌زوترین كات و  لە‌ رۆژانی داھاتوودا چارە‌سە‌ری ئە‌م كێشە‌یە‌ بكات و كۆتایی پێ بھێنێت.  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan