کوردستانی
لەسەر بانگدانی بەهەڵە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە مزگەوتێکی شاری هەولێر 10 خولەک پێش مەغریب بانگ درا، دواتر مامۆستای مزگەوتەکە داوای لێبوردنی لە نوێژخوێنانی مزگەوتەکە کرد و پێی راگەیاندبوون کە کەوتوونەتە هەڵەوە.
لە مزگەوتێکی شاری هەولێر 10 خولەک پێش مەغریب بانگ درا، دواتر مامۆستای مزگەوتەکە داوای لێبوردنی لە نوێژخوێنانی مزگەوتەکە کرد و پێی راگەیاندبوون کە کەوتوونەتە هەڵەوە.
دکتۆر عەبدوڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند"هەرچەندە ئەو بابەتە هی وروژاندن نییە، بەڵام با بۆهەمووان روونبێت مادەم بە مەبەست نەبووە و بەهەڵەبووە نە ئەو مەلایەی بانگی داوە و نە رۆژوەوانانیش گونهبار نابن ئەگەر رۆژووەکەیان شکاندبێت لەو کاتەدا".
سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەشڵێت "کاری لەو شێوەیە هەردەبێت شایەنی ئەوەنییە گەورەبکرێت".
لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا رۆژوەوانان لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 15 کاتژمێر بەرۆژو دەبن.
ر. ئ.
ر. ئ.