کوردستانی
زیاتر لە پێنج کاتژمێرە تورکیا سنووری ئامێدی بۆردومان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا زیاتر لە پێنج کاتژمێرە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و تۆپخانەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان دەکەن، تائێتسا زیانەکان دیارنین.

لە قەزای ئامێدی سەرچاوەیەکی تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند، ماوەی پێنج کاتژمێرە فڕوکە و توپخانەکانی تورکیا سنووری ئامێدی وشیلازێ بوردومان دەکەن، زیانێکی زۆریان بە رەز و باخی هاوڵاتییانی گوندەکان گەیاندووە، بەڵام تائێستا زیانە گیانییەکان نەزاندراون.
سەرچاوەکە دەشڵێت "لەگەڵ تۆپبارانکردن و بۆردوومانکردنی ئەو ناوچانە، بەردەوام ھێلیکۆپتەر بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە".
ماوەی دەڕۆژە 10ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیا بە بەردەوامی چیای کوڕەژار لە سنووری شیلادزێ و زنجیرە چیای مەتین لە ئامێدی و ناوچەی بەرواری باڵا بە چڕی دەکەنە ئامانج.
ر. ئ.