کوردستانی

هەپەگە: هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە: هەشت سەربازی سوپای تورکیا کوژراون
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای تورکیا لە هێڵی باکوورەوە نییە و بەڵکو لە باشوورەوە و لە هێڵی بامەڕنێ ئامێدییەوە فڕۆکەکان دەفڕن و لە شیلادزێوە هێرشدەکرێتە سەر هەرێمی زاپ.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە ئاماژەی بەوەدەکات، تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە سەربازەکانی لە زاپ جێگیر بکات و فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکاندا دەسوڕێتەوە و هێرشی چریان بۆ سەر ناوچەکان دەستپێکردووە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی شەوی رابردوودا، لە ناوچەی زاپ هەشت سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی هەپەگە، سوپای تورکیا شەوی رابردوو بە فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگی بە چڕیی ناوچەکەی بۆردوومان کردووە و هەوڵیداوە سەربازەکانی لە ئەشکەوتی برینداران لە ناوچەی زاپ داببەزێنێت، بەڵام هێزەکانیان رووبەڕوویان بوونەتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب