کوردستانی

لیژنەی پێشمەرگە لەسەر هێرشەکانی تورکیا هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی پێشمەرگە لەسەر هێرشەکانی تورکیا هاتەدەنگ
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە دەڵێت "بەکارهێنانی خاکی هەرێم لەلایەن سوپای تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە بە تووندی ئیدانە دەکەین و جێگەی قبوڵکردن نییە".

عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەتووندی ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا دەکەین و بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە جێگەی قبوڵکردن نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت هەرچی زووە تورکیا هێرشەکانی لەسەر خاکی هەرێمەوە بۆ سەر پەکەکە رابگرێت و لە دیوی وڵاتی خۆی چۆن هێرش دەکات ئازادە، بەڵام لە خاکی هەرێم بەزاندنی سەروەری خاکی عیراقە".

لە ئێوارەی دوێنێوە سوپای تورکیا هێرشێکی زەمینی و ئاسمانی بۆسەر پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێکردووە، تائیستا زانیاری ورد لەسەر هێرشەکان بەردەست نییە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب