کوردستانی

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی سلێمانی بەرزبووەتوە، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانیش هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زینە قەپان دەگێڕێتەوە کە بۆ "هەر کیلۆیەک 500 دینار چووەتەسەر".

لەم چەند رۆژەدا نرخی گۆشتی سوور لە 16 هەزارەوە بۆ 17 هەزار بەرزبووەتەوە، سۆران غەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانیش سەبارەت بە هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە بە مەودا میدیای رایگەیاند "نرخی زینە قەپان بۆ هەموو کیلۆیەک لە هەزار و 250 دینارەوە بۆ هەزار و 750 دینار زیادی کردووە".

لەبارەی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم  بۆ هەڵگرتنی رەسمی گومرگی لەسەر هەندێک پێداویستیی خۆراکی بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی وتی "بێگومان لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و نزمدەبێتەوە".
 
هاوکات لەبارەی نرخی مادە خۆراکییەکانی دیکە، ئاماژەی بەوەکرد "هیچ شتێکی دیکە نرخی گران نەبووە و بەردەوام  چاودێریی بازار دەکەین، نرخەکان بەراورد بە پێش رەمەزان هەر وەک خۆیەتی". 

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب