کوردستانی

لەبارەى نوێکردنەوەى ساڵانە و مۆڵەتى شۆفێری بڕیارێکی نوێ هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لەبارەى نوێکردنەوەى ساڵانە و مۆڵەتى شۆفێری بڕیارێکی نوێ هات
مەودا میدیا-

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێکى نوێی  لەبارەى نوێکردنەوەى ساڵانە و مۆڵەتى شۆفێری دەرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "وەزارەتى ناوخۆ بڕیاریداوە لەمەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە هاتوچۆی پارێزگاكانی هەرێم نوێ‌ بكاتەوە، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت‌ و رێكارەكانی نوێكردنەوەی ساڵانەكە ئەنجام بدات".

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە " دەکرێت كەسێكی رێگەپێدراو لەڕێگەی یاساوە واتە ( وەكالەت)ی پێبێت و ساڵانەكە نوێ‌ بكاتەوە".  
  
 سەبارەت بە نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، بەپێى بریارەکە پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێت‌ و كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجامبدات‌ و هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی دیكە نوێبكاتەوە.  

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب