کوردستانی

هەولێر؛ لەسەر خواردنەوە کحولییەکان شەش کەس دەستگیردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ لەسەر خواردنەوە کحولییەکان شەش کەس دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا-

پۆلیسی ھەولێر دەسگیرکردنی شەش کەسی لەسەر خواردنەوەی مادە کحولییەکان لە مانگی رەمەزاندا راگەیاند و دەڵێت "دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و مادە کحولییەکاندا گرتووە".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لە پارکی ئەڤین لە گەڕەکی ھەڤاڵان شەش کەس بە ناوەکانی (ر. م. م.) و (ک. ج. ع.) و (ف. م. م.) و (ک. ک. ح.) و (ھـ. ع. ر.) و (ف. ع. ع.) بەھۆی خواردنەوەی مادە کحولییەکان دەستگیرکران.

ئەوەش هاتووە " دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شۆفرلێت ئۆپتڕا) و مادەکحولییەکان داگیرا و رادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کران".

ئەوە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەم مانگە پارێزگای ھەولێر ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی تایبەت بە مانگی رەمەزان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لە مانگی رەمەزاندا فرۆشتن و پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب