کوردستانی

حکومەتی هەرێم ماوەی 10 رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم ماوەی 10 رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەنێت
مەودا میدیا-

حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی 10 رۆژ پشووی فەرمی رادەگەیەنێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی کرێکاران و جەژنی رەمەزانەوە.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، بەبۆنەی جەژنی کرێکاران و جەژنی رەمەزانەوە ماوەی 10 رۆژ پشووی فەرمی دەبێت، لە رۆژی 28ی نیسانی 2022وە تاوەکو 7ی ئایاری 2022.

هەروەها بەپێی خشتەی پشووەکان بێت تەنها ماوەی چوار رۆژ پشوو دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژانی هەینی و شەممە دەوامی فەرمانگەکان نییە، بۆیە پشووەکان دەبێتە 10 رۆژ.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan