کوردستانی

رێبەر ئەحمەد: دەبێت پەلەبکرێت لە پێکهنانی حکومەتی نوێی عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبەر ئەحمەد: دەبێت پەلەبکرێت لە پێکهنانی حکومەتی نوێی عیراق
مەودا میدیا-

یەکێک لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق داوا دەکات پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، ئاماژە بەوەشدەکات پێکهێنانی حکومەت جێبه‌جێكردنی داواكاری عێراقییه‌كانە.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و كاندیدی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر نووسیویەتی "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌ره‌نجامی داواكاری شه‌رعی و قوربانیدانی گه‌وره‌ بوو بۆ عیراق".

ئاماژە بەوەشدەکات "پێویسته‌ هه‌موولا رێزی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 بگرین، هەروەها بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاری عێراقییه‌كان، په‌له‌ بكه‌ن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan