کوردستانی
هەپەگە کوژرانی 12 سەربازی تورکیای راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کوژرانی 12 سەربازی دیکەی سوپای تورکیای راگەیاند لە ناوچەی وەرخەلی لە هەرێمی ئاڤاشین کە بەنیازی پێشڕەویکردن بوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیامد "ئەمشەو چوارشەممە 18ی نیسانی 2022 کاتژمێر 9:40 خولەک هێزەکانمان بە نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی رووبەڕووی سوپای توركیا بوونەوە کە دەیانویست لە ناوچەی وەرخەلی لە هەرێمی ئاڤاشین پێشڕەوی بکەن".
وەک هەپەگە ئاماژەی پێکردووە "لەو هێرشەدا 12 سەربازی سوپای توركیا كوژراون و بەوەش کۆی سەربازە كوژراوەكانی توركیا لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا گەیشتە 44 سەرباز".
س،ر

بیروڕا