کوردستانی
گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
درەنگانی شەوی رابردوو تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە ئاسەواری فیشەکی تاپڕ بە جەستەیەوە هەبوو، بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت کوڕەکەیان نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو تەرمێک بەناوی (هـ . م) لەدایکبووی ساڵی 1999 رەگەزی نێر پیشەی کاسب دانیشتووی گوندی (ماخۆبزنان) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە ئاسەواری فیشەکی تاپڕ بەسەر لاشەیەوە هەبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی وتەی کەسوکاری کوڕەکەیان نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە، پاش ئاگادارکردنیان دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە کە لە نزیک گوندەکە بووە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".
س،ر

بیروڕا