کوردستانی

وەزیری تەندروستیی هەرێم: کەمی دەرمان هیچ پەیوەندی بە حکومەتەوە نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستیی هەرێم: کەمی دەرمان هیچ پەیوەندی بە حکومەتەوە نییە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کێشە نەمانی پارەی نەختینە لە بانکەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بووەتە جێگای پرسیار بۆ ئەوانیش، ئاماژە بەوەدەکات پێویستە حکومەتی عیراق تەواوی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە بودجەی سەرەکی کەرتی تەندروستی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "کێشە نەمانی پارەی نەختینەیی لە بانکەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بووەتە جێگای پرسیار بۆ ئێمەش، هەروەها کەمی دەرمان هیچ پەیوەندی بە حکومەتەوە نییە و بودجەی تەواوی بۆتەرخانکراوە".

ئاماژەی بەوەکرد "بە ئامانجی نەهێشتنی رۆتینات لە کڕینی دەرمان و دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی تەواوی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی و ژمێریاری و یاسایی لە 100% دراوەتە بەڕێوەبەراتییە گشتییەکانی تەندروستی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان".

وەزیری تەندروستی وتی "پێویستە حکومەتی عیراق تەواوی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە بودجەی سەرەکی کەرتی تەندروستی بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات، چونکە مافێکی هەرێمی کوردستانە، لەبەرئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان سەر بە بودجەی عیراقن نەک هەرێمی کوردستان".

وتیشی "حکومەتی هەرێم بە پاڵپشتی وەزارەتی دارایی بودجەی بۆ تەندروستی تەرخانکردووە کە چەند جۆرێکی هەیە، بودجەیەکی گشتیش هەیە بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە شەش ملیار دینارە بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب