کوردستانی
لە بەشەناوخۆییەکی خوێندکارانی زانکۆیەکی هەرێم کافێ و قومارخانە هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە لەبارەی هەبوونی کافێیەک و قومارخانەیە لە بینایەکی به‌شی ناوخۆیی قوتابیانی زانکۆی دهۆک.
هلز ئه‌حمه‌د، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە یاداشتەکەدا کە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانە رایگەیاندووە "دوای ئه‌وه‌ی به‌داوداچوونمان بۆ گرفتی به‌شه ناوخۆییه‌كانی زانكۆی دهۆك كرد بۆمان ده‌ركه‌وت كه باڵه‌خانه‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كی (گرێ باسێ) له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ بۆ به‌شی ناوخۆیی قوتابیان به كرێ گیراوه، به‌ڵام دوای به‌دواداچوونمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و باڵه‌خانه‌یه چوار نهۆمه، نهۆمی یه‌كه‌م كراوه‌ته (كافێ) كه به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی گه‌یشتووەته ده‌ستی ئێمه ده‌كرێت له شه‌واندا له‌و كافێیه (قوماری سیسته‌م) بكرێت، به‌ڵام له قاتی سێیه‌م و چوارمیش قوتابیانی زانكۆی دهۆك نیشته‌جێكراون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هه‌رچه‌نده ناوی به‌شه ناوخۆییه‌كه (جزیره)یه و دووسه‌د قوتابی كوڕی تێدا نیشته‌جێكراوه، به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچوونمان ئه‌مه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌و باڵه‌خانه‌یه به كرێ ده‌گیرێت له لایه‌ن زانكۆی دهۆك و تا ئێستا هیچ ناوێكی له‌سه‌ر نییه، چونكه ئه‌و شوێنه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شیاو نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شه ناوخۆیی بۆ قوتابیانی زانكۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی قوتابیان هه‌یه و تا دره‌نگانی شه‌و ( قومار)ی تێدا ده‌كرێت و كه‌سانی سه‌رخۆش و خراپ ده‌چنه ناو باڵه‌خانه‌كه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكار بۆ دروستبوونی شه‌ڕ و ئاژاوه له‌و باڵه‌خانه‌یه و ئاسایشی قوتابیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه".
لە کۆتایی یاداشتەکەدا داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکات و دەڵێت "داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌م ئه‌و یاداشته ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن و گیانی قوتابیان پاراستی بێت".
س،ر
س،ر