کوردستانی
دوران کاڵکان: شەڕ دەبەینە شارەکانی تورکیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە دەڵێت "شەڕ دەگوازینەوە بۆ شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، زوڵم و زۆرداری حکومەتی توركیا گەیشتوەتە لوتکە، شەڕ و خۆڕاگری گەریلاکانمان ئاراستەی دەسەڵاتی ئاک‌پارتی و مەهەپەی بەرەو داڕمان خێراتر کردووە".
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە دەڵێت "شەڕ دەگوازینەوە بۆ شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، زوڵم و زۆرداری حکومەتی توركیا گەیشتوەتە لوتکە، شەڕ و خۆڕاگری گەریلاکانمان ئاراستەی دەسەڵاتی ئاک‌پارتی و مەهەپەی بەرەو داڕمان خێراتر کردووە".
دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، لە دیدارێكی تەلەڤیزیۆنیدا باسی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر پەكەكەی كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی دوو ساڵی رابردووی توركیا شكستدەهێنێت و دەشڵێت "فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە بە هێرشێكی وەها داگیركەریی دەیانەوێت، بنكەوتنی خۆیان لە گارە پەردەپۆش بكەن، جۆش بگرن و لەسەر ئەوەش سیاسەت بكەن، رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی ئەگەر لە گارە سەربكەوتبان، دەیانویست بەمشێوەیە بكەن. ویستیان هەمان رێبازی گارە لە هێرشی داگیركەریی خۆیان لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشیندا بەڕێوەببەن، بەڵام گەریلاكان لە گارە سەركەوتن و توانییان لە رێبازی سەركەوتنی مەتینا، ئاڤاشین و زاپیش بەرخۆدانی خۆیان بەردەوامیی پێبدەن، ساڵێك بەمشێوەیە و بەشێوەی هەرە بەهێز تێپەڕبوو".
لەبارەی پەرەسەندنەكانی شەڕ و ئەگەرەكانی فراوانبوونی، دوران کاڵکان ڕایگەیاند "ئەمە تەنیا بەمشێوەیە سنووردار نابێت، شەڕ تەنیا لێرەدا راناوەستێت، دووژمن دەیەوێت ئێمە لە هەندێک هەرێمدا گەمارۆ و سنووردار بكات و بەمشێوەیەش ئێمە بخاتە ناو شەڕی سەنگەر بە سەنگەرەوە، بەڵام ئێمە ئەم شەڕە دەبەینە هەر شوێنێك و هەموو شوێنێك دەکەینە گۆڕەپانی شەڕ، بەگوێرەی ئەمەش شەڕ بڵاودەبێتەوە".
ئاماژە بەوەشدەکات "لەم قۆناغەدا هێرش تەنیا لە هەرێمی پاراستنی مەدیا بەڕێوەناچێت، لە هەر شوێنێك كە فاشیزمی ئاكەپە ـ مەهەپە هێرشبكەن، شەڕ لەوێدا روودەدات، لە باكوور و لە توركیاش شەڕ روودەدەن، شەڕ دەربازی ناوخۆی توركیا دەبێت، لە شارە گەورەكاندا شەڕی هەرە كاریگەر روودەدات. لە شارەكان و لە دەشتاییەكاندا و لە چیاشدا شەڕ بەڕێوەدەچێت".
ماوەی دوو رۆژە تورکیا هێرشێکی داگیرکاری بۆسەر هەرێمی کوردستان بەناوی (كلیل چنگ) دەستپێكردووە و پەكەكە دەڵێت "پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكار و پشتیوانی سوپای توركیایە لە هێرشەكەدا. چاوپێکەوتنەکەی دوران کاڵکان پێش دەستپێکردنی هێرشەکە ئەنجامدراوە، ئەو لەبارەی هاوكاریی نێوان توركیا و پارتییەوە رایگەیاندووە "ده‌وترێت دەوڵەتی تورک و پەدەکە پێكه‌وه هێرش ده‌كه‌ن، ئێمه چاودێریی ده‌كه‌ین، له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه لێدوانی دیاری و ئاشكرا نادرێن. زانیارییه‌ك كه رای گشتیی قایل بكات بوونی نییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌ڵێم، په‌ده‌كه خۆی له خۆیدا به رێگە و شێوازێك له‌ناو ئه‌م شه‌ڕه‌دایه، عیراقیش به‌شداره. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک ده‌توانێت له هه‌فتانین تا خواكورك خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و ناوچانه، ئه‌گه‌ر ده‌توانێت ئه‌و هه‌موو هێرشانه بكات، له‌و كاته‌دا ئه‌مه به رێگه‌پێدان و پشتیوانیی په‌ده‌كه و كاربه‌ده‌ستانی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت".
ئەندامەكەی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە راشیگەیاندووە "نازانین كه به پلانێكی هاوبه‌ش هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر گه‌ریلا یان نا؟، ئێمه ئه‌وه نازانین و چاودێریی ده‌كه‌ین و لێی ورد ده‌بینه‌وه، به‌ڵام شتێكی له‌و جۆره ده‌بێته كاره‌سات، پێویسته ئه‌وه بزانن، له دۆخێكی به‌و جۆره‌دا شه‌ڕ ته‌نیا له هه‌فتانین تا خواكورك نابێت، به هه‌موو شوێنێكدا بڵاوده‌بێته‌وه، به ته‌واوی باشووردا بڵاوده‌بێته‌وه، له وه‌ها دۆخێك‌دا زیانی هه‌رە گه‌وره به باشوور ده‌گات، پێویسته گه‌لی باشوور، گه‌له‌كه‌مان ئه‌و راستییه بزانێت و به راستییش دژی په‌ده‌كه بووه‌ستێته‌وه".
دوران کاڵکان هۆشداریی داوە و وتویەتی "ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه و په‌ده‌كه شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن، ره‌نگه دۆخێكی به‌و جۆره رووبدات كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ناڕوون و نادیار بێت، ئه‌گه‌ر په‌ده‌كه پێیوایه شه‌ڕ به‌كه‌ڵكیان بێت، له‌و كاته‌دا خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، له ئێستا به‌دواوه كه‌س ناتوانێت به په‌تی ئاكه‌په – مه‌هه‌په بگاته هیچ شوێنێك، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پشت به هێزێكی له‌و جۆره ببه‌ستێت و هێرش بكاته‌سه‌ر گه‌ریلا، له‌و كاته‌دا هه‌موو شوێنێك ده‌بێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ، ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س هه‌ڵسنه سه‌رپێ، نازانرێت كه ئه‌نجامێكی چۆنی لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت هه‌موو كه‌س هۆشیاربن، بەرپرسانی په‌ده‌كه ده‌بێت باش لێكدانه‌وه بكات، ده‌بێت به راستی و دروستی هه‌ڵیبسه‌نگێنێت، ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه بكات له‌ژێری ده‌رناچێت".
ر. ئ.