کوردستانی

شەش کەس بە تۆمەتی تیرۆر و ساختەکردنی دراو دەستگیردەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش کەس بە تۆمەتی تیرۆر و ساختەکردنی دراو دەستگیردەکرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە دوو چالاکی جیادا دەستگیرکردنی شەش کەسی بە تۆمەتی تیرۆر و ساختەکردنی دراو رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی شەش کەسی راگەیاند و دەڵێت "چواریان خەڵکی سووریان و دووانەکەی دیکەش کوردن"، ئاماژە بەوەش دەکات "دوو تۆمەتبارە کوردەکە بڕی 200 ھەزار دیناری ساختەیان لە جۆری 25 ھەزاری پێبووە و ویستوویانە ساغی بکەنەوە و چوار کەسەکەی دیکەش ھەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختەبون و بەپێی مادەی (289/298) لە یاسایی سزادانی عیراقی و مادەی (دوو)ی تیرۆر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین دەشڵێت "ھەر شەش تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراون"، ئەوەشی روونکردووەتەوە، ھێزەکانمان دوای بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاری ورد چوار تۆمەتباریان دەستگیر کرد کە بەڕەگەز سوری بوون و ھەر چواریان ھەڵگری پێناسی باری شارستانی ساختەبوون".

باسی لەوەشکردووە "ھێزەکانمان لە بەشی بازگەکان لە (بازگەی قەمتەران)دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕی (200)دووسەد ھەزار دینار دراوی ساختەیان پێبووە لە جۆری (25) هەزار بیستو پێنج ھەزاری، تۆمەتباران دانیشتووی سنوورەکەن و ویستویانە لە ناوچەکەدا ساغی بکەنەوە، بە فەرمانی دادوەر راگیراون بە مادەی (281) لە (ی،س،ع)لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب