کوردستانی

" پێدەچێت پیلانێکی مەترسیدار لەپشت ھێرشی تورکیاوە ھەبێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


" پێدەچێت پیلانێکی مەترسیدار لەپشت ھێرشی تورکیاوە ھەبێت"
مەودا میدیا-

ژمارەیەک لە کەسایەتی، ئەکادیمی و چالاکوانی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان لە دژی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێن پێدەچێت پیلانێکی گەورەو مەترسیدار لەپشتی ئەو سنووربەزاندن و پەلاماردانانەوە ھەبێت.

32 کەسایەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکی ھاوبەشدا، ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر ئەو ھێرشەی تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی بادینان دەردەبڕن، ھاوکات ھیوادارن خەڵکی کوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ھەست بە مەترسیەکانی پشتی "ھەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و ھاوھەڵوێست و ھاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن".

دەشڵێن "ئێمە پێمانوایە پەلاماری سەربازیی و بەکارھێنانی چەک بۆ دامرکاندنەوەی بزوتنەوەی نەتەوەیی ھیچ لە راستیی ستەم و مافخوراویی گەلی کورد لە باکوور ناگۆڕێت کە ئێستا لە بارودۆخێکی سەختی چەوساندنەوەی نەتەوەییدان. وەک دەگوترێت، ئینکاریکردنی حەقیقەت، ھیچ لە حەقیقەت ناگۆڕێت".

ئەو کەسایەتی، ئەکادیمی و چالاکوانانە باس لەوەش دەکەن کە دیموکراسی و دانوستان و گفتۆگۆ تاکە رێگەن بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا جگە لەوەی پێشێلکردنێکی روونی سەروەری خاکی کوردستان و عیراق و بێبەھاکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، ھاوکات "گوماندەکرێت لە ئۆپراسیۆن واوەتر بێت و لێکەوتەو ئەجێندای پشت ئەو ھێرشە درێژتر ببێتەوە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوە ھاوبەشەکەدا ھاتووە "ئێمە وەک ژمارەیەک لە کەسایەتی، نووسەر و رۆژنامەنوس و ئەکادیمیی کوردستان، جگە لەوەی سەرکۆنە و ناڕەزایەتی خۆمان بەرانبەر ئەو پەلامارەو دەستوەردانی داگیرکاریی تورکیا دەردەبڕین، ھاوکات ھیوادارین خەڵکی کوردستان بەگشتیی و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ھەست بە مەترسیەکانی پشتی ھەنگاوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بکەن و ھاوھەڵوێست و ھاوگوتاری نیشتمانی و نەتەوەیی بن. ھەروەک مافی خۆمانە پرسیار لە سەرۆکایەتیی حکومەتی ھەرێم و لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیاربەدەستانی بکەین و بزانین چ پاساوێک بۆ ئەو دەستوەردانە ھەیەو بۆچی حکومەتی ھەرێم لە ئاست ئەو دەستوەردانانە بێدەنگە؟".

ئەو کەسایەتییانەی واژویان لەسەر راگەیەندراوەکە کردوە:
 
١. ئاڵا تاڵەبانیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
٢. خالد دوسکی- وەزیری پێشووی حکومەتی ھەرێم
٣. مامۆستا چەتۆ حەوێزیی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان
٤. کەریم بەحری برادۆستی- ئەندامی پێشووی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانتاران
٥. قادر جاف- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان
٦. سەرتیپ جەوھەر – نوسەرو رۆژنامەنوس
٧. شێخ فەزڵ ھیرانی-
٨. ئاوێزان نادر
٩. شوان داودی- نوسەرو رۆژنامەنوس- ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق
١٠. شادمان مەلا حەسەن- نوسەر
١١. سەردار محەمەد- سەرنوسەری ئاوێنە
١٢. کەمال رەوف- سەرنوسەری شارپرێس
١٣. د. مەغدید سەپان – مامۆستای زانکۆ
١٤. د. سەربەست نەبی- مامۆستای زانکۆ
١٥. مەسعود عەبدولخالق- نوسەر و سیاسی
١٦. ئازاد وەرتی
١٧. شیلان جەلال بەگ دەرگەڵەیی- نوسەر
١٨. ێدیق حەسەن- نوسەرو رۆژنامەنوس
١٩. مەکی ئامێدی
٢٠. لادێ حەسەن
٢١. عەبدورەزاق شەریف – نوسەر
٢٢. برزۆ ئیسماعیل مەنسور - نوسەر
٢٣. سیروان حەبیب
٢٤. د. عەباس مستەفا- مامۆستای زانکۆ
٢٥. سالار بازیانیی- نوسەر
٢٦. د. ھاشم زێباریی – مامۆستای زانکۆ
٢٧. بەرزان ھەورامی
٢٨. بەختیار مەحمود
٢٩. عەلی ئۆرەماریی
٣٠. ھاوڕێ شاکار
٣١. ئەلوەند بەکر حەوێزیی سوید
٣٢. قادر ئەحمەد ئیسماعیل جاف

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب