کوردستانی
پۆلیسی هەولێر ژنێکی مەترسیدار دەستگیردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسى هەولێر ژنێکى دەستگیرکرد بە تۆمەتى شکاندنى کۆگایەکى جلوبەرگ و فرۆشتنى بەشێک لە جلوبەرگەکان بەبەهاى 140 هەزار دۆلار.
پۆلیسى هەولێر ژنێکى دەستگیرکرد بە تۆمەتى شکاندنى کۆگایەکى جلوبەرگ و فرۆشتنى بەشێک لە جلوبەرگەکان بەبەهاى 140 هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو ژنە و سێ مێردمنداڵ دەستگیرکراون کە یەکێکیان منداڵیەتى و هەستاون بە شکاندنى کۆگایەکى جل و بەرگ و پێداویستى سەربازى و رۆژانە پارچەیان لێبردووە و دواتر لە بازاڕەکان فرۆشتویانە.
وتەبێژى پۆلیسى هەولێر باسی لەوەشکردووە، تائێستا بەبەهاى 140 هەزار دۆلار (14 دەفتەر) جلوبەرگیان فرۆشتووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەروەها کەسێکى دیکەیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بە حەواڵەکرنى شەست دەفتەر دۆلارى خەڵک بەناوى بانکێکى وڵاتانى عەرەبییەوە بۆ وەرگرتنى قازانج کە مانگانە پێیان بدرێتەوە، بەڵام نە قازانجیان پێدراوە و نە پارەکەشیان پێدراوەتەوە.
ر. ئ.
ر. ئ.