کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ئامێدی بۆردووماندەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری ئامێدی بۆردووماندەکەن
مەودا میدیا-

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەودا میدیا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای زەردک و گامێرکیان لە زنجیرە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومان کرد.

میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بڵاویانکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی هێرشەکانیان لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان کە لەژێر ناوی چنگی-قفڵ دەستیپێکردووە، ئەمشەو چەندجارێک چیاکانی گامێرک و زەردکیان لە زنجیرە چیاکانی مەتین بۆردومانکرد، بەبێ ئەوەی باس لە زیانی بۆردوومانەکان بکەن.

شەوی 17ی نیسان سوپای توركیا هێرشێکی لەسەر خاکی  هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی چنگی-قفڵ لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتین لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆك راگەیاند.

پێشتریش ھێزی ئاسمانیی توركیا گوندەكانی دەوورووبەری شیلادزێ، دێرەلوك و كانی ماسێ- یان بۆردومانكرد و دەیان سەربازی توركیش لە ھێلیكۆپتەرەوە بۆ سەر چیاكانی دەڤەری نێروە و رێكان دابەزێنرانە خوارەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب