کوردستانی

فازل حاجی: تایەی ئۆتۆمبێل وەک هاوڕێی خراپە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فازل حاجی: تایەی ئۆتۆمبێل وەک هاوڕێی خراپە
مەودا میدیا-

لە پەیامێکدا کە وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاراستەی شۆفێران دەكات دەڵێت "تایەی ئۆتۆمبێل وەك هاورێی خراپە لە كاتی تەنگانەدا دووچاری كێشەت دەكات".

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری تۆیۆتا لەسەر شەقامی 120 مەتری و نزیك شوقەكانی (لالاف)، لەكاتی رۆیشتنی بەخێرایی و بەهۆی تەقینی تایەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا وخۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێكی دیكە دواتر خۆی كێشاوە بە راگرتنی تەنیشتی رێگەكەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەكە زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێكی مادی لێكەوتووەتەوە.

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وتی "تایەی ئۆتۆمبێل وەك هاورێی خراپە لە كاتی تەنگانەدا دووچاری كێشەت دەكات".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب