کوردستانی

داعش هێرشیکرد و ژمارەیەک کوژرا و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


داعش هێرشیکرد و ژمارەیەک کوژرا و بریندار هەیە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە قەرەتەپە دەڵێت "چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر ھێزێكی سوپای عیراق و بەو ھۆیەوە ژمارەیه‌ك سەرباز کوژران و بریندار بوون".

ئیبراهیم عەلی ئاغا، لێپرسراوی کۆمیتەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە قەرەتەپە بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 8:45 خولەک چەکدارانی داعش ھێرشیانکردە سەر ھێزێكی سوپای عیراق لە گوندی کەشکەوڵ و بەو ھۆیەوە سێ چەکداری عەشدی عەشایەری کوژران و چواری دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو ناوچەیەی داعش هێرشی کردووەتە سەری پێنج کیلۆمەتر لە ناوەندی قەرەتەپەوە دوورە، نزیکەی دوو کاتژمێر رووبەڕووبوونەوە لە نێوان چەکدارانی داعش و سوپای عیراق بەردەوامبووە و نیو کاتژمێر پێش ئێستا شەڕەکە کۆتایی هاتووە".

ئەوە لەکاتێکدایە ھەر ئەمشەو چەکدارانی داعش لە بارەگایەکی سەربازی عیراق لە ناوچەی کوباشی سەر بەشارەدێی سەعدییە نزیك بوونەتەوە، دوای ئەوەی سوپای عیراق لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست، بێ تەقەکردن کشاونەتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan