کوردستانی

هەپەگە دواین ئاماری بڵاوکردەوە و ژمارەی کوژراوانی سەربازانی تورکیا بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە دواین ئاماری بڵاوکردەوە و ژمارەی کوژراوانی سەربازانی تورکیا بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دواین ئاماری کوشتنی سەربازانی تورکیای بڵاوکردەوە لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین، بەپێێ ئامارەکە بێت لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 87 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.

بەپێی دواین ئاماری فەرمیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە بێت کە تیادا هاتووە "لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا لە ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین 87 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون و 15ی دیکەش برینداربوون".

هەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە "لەو سێ رۆژەدا هێزەکانی گەریلا دوو فڕۆکەی سیخوڕییان خستووەتە خوارەوە و دوو هێلیکۆپتەریشیان پێکاوە".

شەوی 17ی نیسانی 2022 دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی زەمینی بۆسەر زاپ، مەتینا، ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە شەوی 15ی نیسانی 2022وە هێرشی ئاسمانی بۆ ئەو ناوچانە دەستیپێکردبوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan