کوردستانی
هێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش دەکەونە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر دوو گوند لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکسیش رایدەگەیەنێت هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس لەو ناوچانەی مەترسیی داعشیان لەسەر کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.
موقەدەم شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر حەشدی شەعبی لە گوندەکانی کەشکەوڵی بچوک و کەشکەوڵی گەورەی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس لەو ناوچانەی مەترسیی داعشیان لەسەر کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ناحیەی کوڵەجۆ لیوای پێنجی پێشمەرگەی لێیە و لەگەڵ پۆلیس و ئاسایشی سنوورەکە لە حاڵەتی ئامادەباشیدان، چونکە چەکدارانی داعش ماوەیەکە جموجوڵەکانیان دەستپێکردووەتەوە".
شەوی رابردوو سێشەممە 19ی نیسانی 2022 چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر حەشدی شەعبی لە گوندەکانی کەشکەوڵی بچوک و کەشکەوڵی گەورەی سەر بە ناحیەی قەرەتەپە لە ئەنجامدا سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.
س،ر

بیروڕا