کوردستانی
حکومەتی هەرێم کەیسێکی نیو ملیار دۆلاری دەدۆڕێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دادگەی تێهەڵچوونەوەی کوێت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیای ئەجیلیتیی کوێتی دا، بەپێی بڕیارەکەی دادگە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار دەکات بڕی (490) ملیۆن دۆلار قەرەبوو بداتە ئەو کۆمپانیایە.
دادگەی تێهەڵچوونەوەی کوێت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی کۆمپانیای ئەجیلیتیی کوێتی دا، بەپێی بڕیارەکەی دادگە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار دەکات بڕی (490) ملیۆن دۆلار قەرەبوو بداتە ئەو کۆمپانیایە.
کۆمپانیای ئەجیلیتیی کوێتی سکاڵایەکی یاسای لە دادگەی وڵاتەکەی لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بردەوە، کۆمپانیاکە راگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی (2007) کۆمپانیای کازار کاپیتاڵ پارتنەرس کە سەر بە ئەجیلیتییە ئەو بڕە پارەیەی وەک قەرز دراوەتە کۆمپانیایەکی پەیوەندیکردن (250) ملیۆن دۆلار بووە، سوودی قەرزەکەش ساڵانە ( 7%) بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، حکومەتی هەرێم کەفالەتی ئەو کۆمپانیایەی کردووە و تائێستا قەرزەکەی نەداوە، پێویستە بڕی (490) ملیۆن دۆلار قەرەبوو بداتە ئەو کۆمپانیایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە حکومەتی هەرێم پارەی دادگەیی کردنەکە و پارێزەرەکان و سەرجەم تێچوەکانی دادگەییەکە بدات.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


