کوردستانی
ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی ئاو بە ڕێژەی 15% تا وەكو 9ی حوزەیران درێژكراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی ئاو بە ڕێژەی 15% تا وەكو 9ی حوزەیران درێژكراوەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە هاتووە "لێخۆشبوونی 15% قەرزی ئاو تا وەكو 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو بۆ هاوبەشانی ئاو تا 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە 4ی ساڵی 2022.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی ئاگادار كراونەتەوە بۆ كاركردن بەو رێنماییە و جێبەجێكردنی تا بەرواری دیاریكراو.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


