کوردستانی
کچە ونبووەکەی هەولێر لە سلێمانی دەدۆزرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسى سلێمانى دۆزینەوەى کچێکى ونبووى راگەیاند کە دانیشتووى شارى هەولێرە و کەسوکارەکەى بەدوایدا دەگەڕان.
پۆلیسى سلێمانى دۆزینەوەى کچێکى ونبووى راگەیاند کە دانیشتووى شارى هەولێرە و کەسوکارەکەى بەدوایدا دەگەڕان.
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاریزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کرد و رایگەیاند کە کچەکەی لەماڵ هاتۆتەدەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و گومانی دەکرد بەرەو شاری سلێمانی هاتبێت، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچون بۆ کێشەی هاوڵاتییەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "پاش لێکۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچونەکان توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە کچەکە لەناو ماڵێکدا بدۆزرێتەوەو رادەستی باوکی بکرێتەوە".
باسی لەوەشکردووە "لەئێستادا لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس لەبارەی چۆنێتی هاتنی ئەو کچە بۆ سلێمانی و چونی بۆ ئەو ماڵەو مانەوەی لەوماڵەدا بەردەوامە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


