کوردستانی
مەسعود بارزانی: لایەنەکان نیشتمانییانە بڕیاربدەن قەیرانەکان چارەسەردەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەبارەی دۆخی چەق بەستووی عیراق و سەبارەت پێکهێنانی حکومەتی نوێی مەسعود بارزانی رایگەیاند، کاتێک لایەنە سیاسییەکان دڵنیادەبنەوە لە سەربەخۆیی ئیرادە و بڕیاری نیشتمانییان ئەو کات قەیران چارەسەر دەبێت و داخرانی سیاسی کۆتایی پێدێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی نیسانی 2022 مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی لەبارەی دۆخی چەق بەستووی سیاسیی عیراق رایگەیاند "کاتێک لایەنە سیاسییەکان دڵنیادەبنەوە لە سەربەخۆیی ئیرادە و بڕیاری نیشتمانییان ئەو کات قەیران چارەسەر دەبێت و داخرانی سیاسی کۆتایی پێدێت".
رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری 2021، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو، دوای زیاتر لە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردن هێشتا حکومەتی عیراق پێکنەهاتووە و سەرۆک کۆماریش هەڵنەبژێردراوە.

ر. ئ.
بیروڕا