کوردستانی
تورکیا هێرشێکی دیکەی بۆ سەر ئەم ناوچانە دەستپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی هاوار نیوز رایدەگەیەنێت، سوپای تورکیا هێرشی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و لەئیستادا سنوورەکانی عەین عیسا بۆردوومان دەکات.

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی هاوار نیوز کە تێیدا هاتووە "لەئێستادا سوپای تورک و چەتەکانی بەچڕیی کامپی عەین عیسا و رێگەی نێودەوڵەتیی ئێم4 تۆپباران دەکەن".
ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆش سوپای تورک ئۆتۆمبێلێکی لە سنووری کۆبانێ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومان کرد، هاوکات چەند گوندێکیشی لە سنووری ناوچەی تلتەمەر تۆپباران کرد.
هێرشەکەی تورکیا بۆسەر ئەو ناوچانە لە رۆژئاوای کوردستان هاوکاتە لەگەڵ هێرشێکی دیکەی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لە قەزای ئامێدی کە لە 17ی نیسانەوە دەستیپێکردووە تا ئێستا بەردەوامە.
ر. ئ.

بیروڕا