کوردستانی

له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ و سوپای عیراق جارێکی دیکە شەڕ روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌به‌شه‌ و سوپای عیراق جارێکی دیکە شەڕ روویدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ جارێكی دیكه‌ شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌ربازی له‌ سنووری قه‌زای شه‌نگال له‌نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه‌) و سه‌ربازانی فه‌وجێكی عیراق روویدا و شەڕەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا غه‌یاس سورچی، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی رایدەگەینێت "ئه‌مشه‌و له‌ گوندی سه‌كینیه‌ی سه‌ری ناحیه‌ی گرعوزێری قه‌زای شه‌نگال، جارێكی دیكه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان فه‌وجێكی سوپای عیراق و یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه‌) روویدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "نزیکەی كاتژمێرێكی خایاندووە و تێیدا چه‌كی سوك و مامناوه‌ند و هاوه‌نیش به‌كارهێندرا، هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌ ته‌نها زیانی زۆری مادی به‌ر شوێنی شه‌ڕه‌كه‌ كه‌وتوه‌".

ئاشکراشی کرد "هەرچەندە شەڕەکە لەئێستادا وەستاوە، بەڵام هێزێكی زۆری سوپای عیراق  له‌ناوچه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌، به‌ڵام به‌گشتی بارودۆخه‌كه‌ ناسه‌قامگیره‌ و مه‌ترسی هه‌یه‌ سوپای عیراق هێرشبكاته‌ سه‌ر یه‌كینه‌كانی یه‌به‌شه‌ و ئه‌وانیش له‌ ئاماده‌باشیدان".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب