کوردستانی

بە کلیکێک بزانە چەندێک پارەی کارەبات لەسەرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە کلیکێک بزانە چەندێک پارەی کارەبات لەسەرە
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێم ماڵپەڕی پسوڵەی تایبەت بە بڕ و پارەی كارەبای سلێمانی و راپەڕینی خستەكار.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، خزمەتگوزاریی ماڵپەڕی پسوڵە لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کەوتەکار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەتوانن بە نووسینی ژمارەی ئەژماری پسوڵەکەیان لە شوێنی دیاریکراو لەناو ماڵپەڕەکە ئاگاداری نرخی کارەبای بەکارهاتووی خۆیان بن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە مانگی كانوونی دووەمی رابردووەوە پێگەكە تایبەت بە هەولێر و دهۆک كەوتەكار.

Qaiwan
Qaiwan