کوردستانی

هەپەگە كوژرانی 13 سەربازی دیکەی توركیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە كوژرانی 13 سەربازی دیکەی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا-

هەپەگە رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان لە دژی سوپای توركیا لەسەر گردی روبار لە ناوچەی چیاڕەش لە هەرێمی زاپ چالاكییەكیان ئەنجامداوە و لەو چالاكییەدا 13 سەربازی سوپای توركیا كوژراون.

لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماژە بەوەدەکات "رۆژی 20 ی نیسان هێزەكانیان لەسەر گردی روبار لە ناوچەی چیاڕەشی هەرێمی زاپ چالاكییەكی هاوبەش و هەمانگیان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامدا".

ئەوەش هاتووە "هێزەكانمان چوونەتە سەر تەرمی حەوت سەرباز و ئەوە روونبووەتەوە، كە بە گشتی 13 سەرباز كوژراون و دوانی دیکە برینداربوون".

ئەوە لەکاتێکدایە شەوی 17 ی ئەم مانگە، سوپای توركیا هێرشی زەمینی بۆسەر چیای كوڕەژارۆ، زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە ئامێدیی دەستپێكرد، پێشتریش لە 15 ی ئەم مانگەدا هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچانە دەستپێكردووە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب