کوردستانی

کۆتایی خۆڵبارین راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆتایی خۆڵبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە هەندێک لە شارەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەل  بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ  کە لەکاتەکانی ئیوارە کاریگەری لاواز دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات "ئەمڕۆ لە هەندێک لە شارەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە  هەور دەبێت لەگەل  بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ  کە لەکاتەکانی ئیوارە کاریگەری لاواز دەبێت".

باسی لەوەشکردووە "سبەنێ هەینی لە زۆربەی شارەکانی هەرێم ئاسمان لەنێوان  ساماڵ و نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت ".

پێشتریش دەسەتەی کەشناسیی عیراق رایگەیاندبوو، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی باران بارینی پچڕ پچڕ ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan