کوردستانی
نرخی بەنزین 25 دیناری دیکە دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی رایدەگەینێت، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ری نرخی به‌نزینی بازرگانی 25 دیناری دیکە داده‌به‌زێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە به‌همه‌ن عه‌بدولقادر، وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی به مەودا میدیای راگه‌یاند "لە ئێوارەی ئەمڕۆوە هەموو جۆرەکانی بەنزین بۆ هەر لیترێك 25 دینار داده‌به‌زێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له بازاڕدا زۆره و به‌شێكی زۆر سوته‌مه‌نی له وێستگه‌كاندا ماونه‌ته‌وه كه كاریگه‌ری هه‌یه و خواست كه‌مبووه‌ته‌وه له‌سه‌ری".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "وه‌كو به‌نزینخانه‌كان خۆشحاڵین كه نرخی به‌نزین داده‌به‌زێت، هه‌م بۆ ئێمه و هه‌م بۆ خه‌ڵكی باشه، به‌ڵام ناتوانین پێشبینی بكه‌ین كه نرخه‌كه‌ی له چه‌ندا جێگیرده‌بێت، ئێستا نرخی به‌نزین رووی له دابه‌زینه".
وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد "ئه‌و به‌نزینه 690 دیناره‌ی له به‌غداوه دێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی به‌نزینی بازرگانی هه‌یه و پێشتر هه‌ندێك كێشه له دابه‌شكردنیدا هه‌بوو، بەڵام ئیدارەی سلێمانی کێشەکانی چارەسەرکردووە".
ر. ئ.
ر. ئ.