کوردستانی
سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی توندوتیژی و زیندانیکردنی ھاوسەری پێشووی دەستگیردەکات.
پۆلیسی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی توندوتیژی و زیندانیکردنی ھاوسەری پێشووی دەستگیردەکات.
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس کە واگومان دەکرێت لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی شاری سلێمانی ژنێک زیندانیکراوە و رێگەی ھاتنە دەرەوەی لێگیراوە، مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە ژنەکە بدۆزرێتەوە کە لە ژوری ھۆتێلێکدا لەلایەن ھاوسەری پێشووتریەوە بەندکراوە و ئازار دراوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگی بکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگی بکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار ع. م. ە. لەدایکبووی 1992 بەناسنامە عەرەب بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
ر. ئ.
ر. ئ.