کوردستانی
تەرمی ژنێک بە "سەربڕدراوی" گەیەنرایە نەخۆشخانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەولێر تەرمی ژنێک بە "سەربڕدراوی" گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای شارەکە و دوترێت "لەلایەن مێردەکەیەوە وای لێکراوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر2:50 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-4-2022 تەرمی ژنێکیان ھێنایە نەخۆشخانە، کە تەمەنی لە 35 ساڵ زیاترە و دایکی چوار منداڵە.

دەوترێت ئەو ژنە "لەلایەن مێردەکەیەوە" ئەم کارەی لەگەڵدا کراوە و لە ئێستادا تەرمەکە رادەستی پزیشکی دادوەریی هەولێر کراوە.
پۆلیسی هەولێر بە بیانوی دەستپێنەکردنی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ئامادەنییە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو رووداوە بڵاوبکاتەوە و دەڵێت "لە دوای لێکۆڵینەوەکان زانیاری ورد بڵاودەکەینەوە".
ر. ئ.