کوردستانی

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا
مەودا میدیا-

ناوەندی گەردوناسی ئیمارات رایدەگەینێت، ئەو وڵاتانەی کە رۆژی دووی مانگی نیسانیان کردووەتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان 30 رۆژی تەواو بەڕۆژودەبن، پێشبینیش دەکرێت رۆژی دووی ئایار کە دەکاتە رۆژی دووشەممە ببێتە یەکەم رۆژی جەژنی مانگی رەمەزان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی گەردونناسی نێودەوڵەتی لە ئیمارات بڵاویکردەوە "پێشبینی دەکرێت زۆربەی ئەو وڵاتانەی چاودێری مانگ دەکەن، لە رۆژی یەکشەممەدا بێت و هەر ئەو رۆژەش یەکەم رۆژی جەن رابگەیەنن، بەڵام ئەو وڵاتانەی کە رۆژی سێی نیسانیان کردووەتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان سێی ئایار دەکەنە جەژن".

لای خۆشییەوە خالید ئەلزعاق، شارەزای گەردوناسی سعودی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، مانگی رەمازان لەمساڵدا 30 رۆژی تەواودەکات و لە 29 یەمین رۆژ مانگی رەمازاندا مانگ نابینرێت.

لە دوای 29 یان 30 رۆژ لە بەڕۆژوبوون مسوڵامانانی جیهان دەیکەن بە جەژن و جەژنی رەمەزان سێ رۆژە تێیدا هاوڵاتییان یەکتر بەسەردەکەنەوە پیرۆزبای جەژن لەیەک دەکەن و داوای گەردن ئازادی و لێخۆشبوون لە هەڵەکانی یەکتر دەکەن.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب