کوردستانی

لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێک دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێک دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو ی درێژکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تاوەكو 9ی حوزەیرانی 2022 بەردەوامە و ئێستاش بنكەكانی كۆكردنەوەی داهات و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پێشوازی هاوڵاتییاندان".

ئەوەشخرایەڕوو "پێشتر لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی ئاو درا و لەگەڵ كاركردن بە بڕیارەكە هاووڵاتییان بەشێوەیەكی بەچاو پێشوازیان لێی كرد و بە بڕیارێكی باشی دەزانن".

ئاماژە بەوەکراوە "ئێستاش لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی كوردستان بڕیارەكە تاوە 9ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و تەواوی بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ئاگادار كراونەتەوە  كە كار بە بڕیارەكە بكەن تاوەكو ئەو ماوەی دیاریكراوە و پێویستە هاوڵاتییانیش بەزوویی سەردانی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن بۆ سوودمەندبوون لێی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب