کوردستانی
ئایا بە دابەزینی نرخی بەنزین کوالیتییەکەشی دەگۆڕێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی نیسانی 2022 دووبارە نرخی هەموو جۆرەکانی بەنزین 25 دینار دابەزی، خاوەنی بەنزینخانەیەکیش دەڵێت "دابەزینی نرخی بەنزین بە واتای ئەوە نایەت کوالێتی بەنزینەکە خراپ بێت، بەڵکو بەنزینەکە هەر هەمان بەنزینی پێشووترە".
چۆمان کەریم، خاوەنی بەنزینخانەی چۆمان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەزینی نرخی بەنزین بە واتای ئەوە نایەت کوالێتی بەنزینەکە خراپ بێت، بەڵکو بەنزینەکە هەر هەمان بەنزینی پێشووترە و گۆڕانکاری لە نرخەکەدا پەیوەندی بە بۆرسەوە هەیە".
ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین 25 دینار دادەبەزێت، بەهۆی ئەوەی لەئێستادا خواست لەسەر بەنزین کەمبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە بەنزین زۆربێت لە بازاڕەکاندا".
خاوەنی بەنزینخانەی چۆمان لە سلێمانی وتی "بەنزینی موحسەن دەبێتە 1050دینار, بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە 950 دینار, بەنزینی سوپەر دەبێتە 1125 دینار".
س،ر