کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی بۆردوومانکردنی چیای ئاسۆس لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەی دۆڵی دوکانیان کە بەشێکە لە شاخی گەورەی ئاسۆس و دوورترین خاڵی سنووری گوندی گەڵاڵەیە بۆردوومانکرد.
کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند "ئەمڕۆ هەینی 22ی نیسانی 2022 کاتژمێر 10:10 خولەکی بەیانی لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەکانی تورکیاوە ناوچەی دۆڵی دوکانیان کە بەشێکە لە شاخی گەورەی ئاسۆس و دوورترین خاڵی سنووری گوندی گەڵاڵەیەو نزیکەی 5 کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە بۆردوومانکرا، دانیشتووانی گوندی گەڵاڵە و ئەو ھاوڵاتییانەی لەو شوێنەوە نزیکبوون بێزیانن".
ئاماژەی بەوەکرد "20 رۆژ پێش ئێستا لە 2ی نیسانی 2022 بە ھەمان شێوە (دەشتی خەزێنە) کە تەنھا دوو کیلۆمەتر لە گەڵاڵەوە دوورە لە لایەن فڕۆکەی جەنگیەوە بۆردوومانکرا".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە نیگەرانی ئەم بۆردوومانە بەردەوامانەی سنوورەکەمانین، خەڵکی ئێمە زەمەنێکی زۆر لە نێو جەنگ و لە سایەی بۆردوومان و کاولکاریدا ژیاون و قوربانی زۆریانداوە و نایانەوێت چیتر بە نائارامی لە سایەی جەنگ و بۆردوومانەکاندا بژین".
س،ر
س،ر