کوردستانی

بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە رۆژئاوای خانەقین بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

شەماڵ عەبدلڕەحمان، بەرپرسی ئاسایشی ناحیەی کۆکس رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ هەینی 22ی نیسانی 2022 بۆمبێکی چیندراو لە گوندی مەعدانەکان لە ناوچەی گڵەیی لە رۆژئاوای خانەقین تەقییوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو دوو کەسی گیانیان لەدەستداوە پیاون و سێ بریندارەکەش ژنن، بە مەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی دیالە کراون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان