کوردستانی
بکوژی منداڵە هەشت ساڵانەکەی کەرکوک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک فڕێندرا و دواتر تەرمەکەی دۆزراوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بکوژی منداڵەکە دەستیگیرکرا دەرکەوتووە خاڵی منداڵەکەیە.
رائید سامان، بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی تاوانەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادیی شاری کەرکوک رایگەیاند "بکوژی ئەو منداڵەی شەوی رابردوو کوژرا دەستگیرکرا".
بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، بکوژی "ئەیوب ئەحمەد" خاڵی و کەسێکی دیکەیە کە بۆ پارە منداڵەکەیان فڕاندووە، بەڵام دواتر پیلانەکەیان سەری نەگرتووە و منداڵەکەیان خنکاندووە.
س،ر

بیروڕا