کوردستانی

48 دەرۆزەکەر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


48 دەرۆزەکەر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی 48 دەرۆزەکەری راگەیاند کە لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر و سەر شەقامەکان پارەیان لە خەڵک وەرگرتووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیان "ئەمڕۆ هەینی 22ی نیسانی 2022 هێزەكانیان لە مزگەوتەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری خرانە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی دەرۆزەکەرن و سواڵدەکەن لەبەردەم مزگەوتەكان".

ئاماژەی بەوەکرد "لە ئەنجامی هەڵمەتەكەدا 48 دەرۆزەکەر دەستگیركراون كە 27 كەسیان ژن و كچ بوون، حەوت كەسیان پیاو و 13 كەسیشیان منداڵن كە لەلایەن دایك و باوكیانەوە بۆ مەبەستی سواڵكردن بەكاردەهێنرێن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو كەسانە وەك پیشە و دیاردەیەكی ناشارستانی ئەو كارە دەكەن و هەژارنین، تەنانەت ئەگەر بزانن خاوەن ماڵ لەماڵەوە نییە، لەوانەیە بچنەژورەوە و دزیش بكەن، بۆیە گرنگە هاوڵاتییان هۆشیار بن بەرانبەر بەم کەسانە و هاوکاریان نەکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان